🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران هەڵوێستە نیشتمانییەکانی سەید سەدر بەرز دەنرخێنێت و جەخت لە گرنگی و کاریگەریی ڕەوتی نیشتمانیی شیعی دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/17 15:38

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ، پێشوازی لە هەڵوێستە نیشتمانییەکانی سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعی کرد، و هاوکات گرنگی و کاریگەریی ڕەوتی نیشتمانیی شیعی لە واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا خستە ڕوو.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە: "عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن، سەید موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعەوە پێگەیشت، کە تیایدا پیرۆزبایی پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن کابینە وزارییەکەیەوە.

بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە : لە پێوەندییە تەلەفۆنییەکەدا بارودۆخی گشتیی وڵات تاوتوێ کرا، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر پاراستنی سەروەری و سەقامگیری،و باشترکردنی واقیعی خزمەتگوزاری، و بەهێزکردنی ڕێکارەکانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی، لە پێناو پاراستنی سەروەت و سامانی وڵات و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ گەلی عێراق و پاراستنی مافەکانیان.

لای خۆیەوە، سەید" سەدر " ستایشی هەوڵەکانی زەیدی و ئەو ڕۆحیەتە بەهێزە و پێداگرییەی کرد کە دوای وەرگرتنی ئەرکەکانی پێوەی دیارە.

هەر بەگوێرەی بەیانناکە : لەم پێوەندییەدا، سەرۆک وەزیران، سوپاسی هەڵوێستە نیشتمانییەکانی سەید سەدری کرد ، و جەختی لە گرنگی و کاریگەریی ڕەوتی نیشتمانیی شیعی لە واقیعی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا کردەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)