بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ،و دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری دۆسیەی تەواوکردنی کابینەی وزارییان تاوتوێ کرد، و هەردوولاش جەختیان لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری کردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە: "عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە دادوەر فایەق زێدان کرد، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد و لەدیدارێکدا زێدان پیرۆزبایی خۆی پێشکەش بە سەرۆک وەزیران کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن کابینە وزارییەکەیەوە.
بەگوێرەی ناوەرۆکی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا کۆی بارودۆخی گشتیی وڵات خرایە بەرباس، و دۆسیەی تەواوکردنی کابینەی وزاری تاوتوێ کرا بە شێوازێک کە یارمەتیدەری حکومەت بێت لە جێبەجێکردنی کارنامە حکومییەکەی بە شێوەیەکی گشتگیر و لە تەواوی کەرتەکاندا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە : دیدارەکە جەختی لەسەر گرنگیی هەماهەنگی و هاوکاری نێوان هەردوو دەسەڵاتی جێبەجێکردن و دادوەری کردۆتەوە، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی سەقامگیری و پاڵپشتیکردنی پرۆسەی چاکسازی.