🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک وەزیران و مالیکی جەخت لە گرنگیی یەکخستنی هەڵوێست و دیدگاکان دەکەنەوە بۆ پاڵپشتیکردن و سەرخستنی حکومەت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/17 15:05

بەغداد – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، عەلی فالح زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و نووری کامل مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ، جەختیان لەسەر گرنگیی یەکخستنی هەڵوێست و دیدگاکان کردەوە بۆ پاڵپشتیکردن و پشتیوانیکردنی حکومەت.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە: "عەلی فالح زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە نووری کامل مالیکی کرد، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کرد و تیایدا مالیکی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەران لەلایەن کابینە وزارییەکەیەوە.

بەگوێرەی بەیاننامەکە، لە دیدارەکەدا،کۆی بارودۆخی گشتیی وڵات، و گرنگیی یەکخستنی هەڵوێست و دیدگاکان بۆ پاڵپشتیکردنی حکومەت و سەرخستنی لە جێبەجێکردنی بەرنامە و پلانەکانیدا بۆ بەدیهێنانی ئامانجی ئابووری،و گەشەپێدان و خزمەتگوزارییەکان بە شێوازێک کە گەشەپێدانی گشتگیر بەدیبهێنێت، تاوتوێ کران.

هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستیی یەکخستنی هەوڵەکانی هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان کردەوە بۆ تەواوکردنی پێکهاتەی حکومەت و بەهێزکردنی بۆ ڕاپەڕاندنی ڕۆڵی خۆی، لەپێناو تێپەڕاندنی تەحەددییەکانی ئێستا و دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی عێراق و گەلەکەی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)