بەغداد – INA
ئەمڕۆ یەک شەممە،خالید شوانی، وەزیری داد،دوای دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا، فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی خۆی پێشکەش کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی داد لە بەیاننامەیەکدا، کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە: "خالید شوانی، وەزیری داد،فۆرمی ئاشکراکردنی سەروەت و سامانی خۆی پڕکردووەتەوە و ڕەوانەی فەرمانگەی خۆپاراستنی لە دەستەی دەستپاکی فیدراڵی کردووە، ئەمەش دوای وەرگرتنی ئەرکەکانی وەک وەزیری داد لە حکومەتی نوێدا.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە : شوانی جەختی کردۆتەوە لەسەر ئەم هەنگاوە لە سۆنگەی پابەندبوون بە دەستوور و یاسا کارپێکراوەکان، و بەشێکە لە ستراتیژیەتی حکومەت بۆ بەرزکردنەوەی شەفافییەت، و پاراستنی ماڵی گشتی، و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.