🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

مالیکی جەخت لەسەر گرنگیی ڕۆڵی کادیرانی وەزارەتی نەوت دەکاتەوە لە پەرەپێدانی پیشەسازی و بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی گاز

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/17 13:20

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە،نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، جەختی لەسەر گرنگیی ڕۆڵی کادیرانی وەزارەتی نەوت کردەوە لە پەرەپێدانی پیشەسازیی نەوت و بەرزکردنەوەی ئاستی کەرتی گاز.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ یەک شەممە ، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە نووسینگەی فەرمی خۆی پێشوازی لە ،باسم محەممەد خەدیر ، وەزیری نەوت کرد.

مالیکی خۆشحاڵی خۆی بە هاتنی وەزیر دەربڕی و هیوای سەرکەوتنی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکە نوێیەکانیدا بۆ خواست.

مالیکی جەختیشی لەسەر گرنگی ئەو ڕۆڵە کردەوە کە کادیرانی وەزارەتی نەوت بە جیاوازی پسپۆڕییەکانیانەوە دەیگێڕن لە پەرەپێدانی پیشەسازی نەوت و بەرزکردنەوەی ئاستی واقیعی هەردوو کەرتی نەوت و گاز، بە جۆرێک کە بەشدار بێت لە زیادکردنی تواناکانی بەرهەمهێنانی عێراق و بەهێزکردنی سیاسەتی نەوتییەکەی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییەکانی ئێستا،هاوكات داوای کرد کە سوود لە لێهاتووییەکانی عێراق وەربگیرێت و لە ڕێگەی ڕاهێنان و پێگەیاندنی بەردەوامەوە پەرە بە تواناکانیان بدرێت.

لەلایەن خۆیەوە، وەزیری نەوت سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ نووری مالیکی دەربڕی و جەختی لەسەر پەرۆشی خۆی کردەوە بۆ خستنەگەڕی ئەوپەڕی هەوڵەکان لەپێناو بەرزکردنەوەی ئەدای وەزارەت، و کارکردن بۆ پەرەپێدانی ژێرخان و بەرزکردنەوەی توانای بەرهەمهێنانی وڵات، بە هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیا جیھانییە پسپۆڕەکان، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی نیشتمانی بکات.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)