یاریگا – چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری ئیسپانی هەواڵی پەیوەندیکردنی بە چێڵسی پشتڕاستدەکاتەوە. شەوی رابردوو تۆڕی ئاتلێتیک و رۆژنامەی مارکا و تەواوی میدیا باوەڕپێکراوەکان ئاشکرایانکرد کە چابی ئاڵۆنسۆ، راهێنەری پێشووی ریال مەدرید لەگەڵ چێڵسی گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و پێش مۆندیال گرێبەستێک بۆ ماوەی چوار وەرز لەگەڵ یانە لەندەنییەکە واژۆ دەکات و بەمزووانە بلوز بەفەرمی گواستنەوەی ئاڵۆنسۆ رادەگەیەنێت. …