🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادوەر زێدان پێشوازی لە وەزیری گواستنەوە دەکات و بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا پیرۆزبایی لێدەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/17 11:08

بەغدا – INA

ئەمڕۆ یەکشەممە، دادوەر فایەق زێدان،سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "وەهب سەلمان حوسەنی "وەزیری گواستنەوە کرد، و بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا پیرۆزبایی لێکرد.

لە بەیاننامەیەکی دەسەڵاتی دادوەریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە وەهب سەلمان حوسەنی " وەزیری گواستنەوە کردووە.

وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێکردووە، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری پیرۆزبایی لە وەزیری گواستنەوە کردووە بەبۆنەی دەستبەکاربوونی لە پۆستە نوێیەکەیدا و هیوای سەرکەوتنی لە ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیدا بۆ خواستووە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)