🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

كەنەدا یەكەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا تۆمار دەكات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/16 21:47

بەدواداچوون - INA

ئەمڕۆ شەممە كەنەدا یەكەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی هانتا تۆمار كرد.

كەناڵی سی بی سی نیوز لە زاری سەرچاوەیەكی پزیشكییەوە بڵاویكردەوە، لە كەنەدا حاڵەتێكی تووشبوون بە ڤایرۆسی هانتا پشتڕاستكرایەوە.

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی هانتا لە كەشتی گەشتیاری (ئێم ڤی هۆندوس) ڕێوشوێنی فریاگوزاری تەندروستی لە چەند وڵاتێكدا بەردەوامە، ئۆپەراسیۆنەكانی كەرەنتینەكردن لە فراوانبووندایە، لێكۆڵینەوەكانی پەتازانیش چڕتر دەبنەوە بۆ دیاریكردنی سەرچاوەی تووشبوونەكە، ئەمەش لە كاتێكدایە كە فەرمییەكان دڵنیایی دەدەن كە مەترسی گواستنەوەی بەرفراوان لە ئاستێكی كەمدا ماوەتەوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)