🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شێخ حەمودی و عامری جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی یەكگرتوویی چوارچێوەی هەماهەنگی و تەواوكردنی كابینەكە دەكەنەوە.

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/16 13:53

بەغدا - INA

ئەمڕۆ شەممە شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی و حاجی هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر جەختیان لە گرنگی پاراستنی یەكگرتوویی چوارچێوەی هەماهەنگی و خێراكردنی پێكهێنانی كابینەی حكومەت بۆ دەستەبەركردنی كاركردنی ڕێك و پێكی دامودەزگاكانی دەوڵەت كردەوە.

لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ئاماژەی بەوە كردووە : كە شێخ هومام حەمودی سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی لەگەڵ حاج هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر كۆبووەتەوە و دوایین پێشهاتە سیاسییەكان و ئەولەویەتەكانی قۆناغی دوای پێكهێنانی حكومەت و گرنگی پاراستنی سەقامگیریی پرۆسەی سیاسی لە ڕێگەی كۆدەنگییەوە تاوتوێ كراوە.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی پاراستنی یەكگرتوویی چوارچێوەی هەماهەنگی و گواستنەوەی میكانیزمە ئۆپەراسیۆنەكانی بۆ چوارچێوەیەكی دامەزراوەیی كرد كە هاوتەریب بێت لەگەڵ پێداویستی و تەحەددیاتی قۆناغی ئێستا و خواستەكانی خەڵك.

ئەوان جەختیان لە پێویستی بەهێزكردنی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن لە نێوان هەموو هێزە سیاسییەكان و یەكەمایەتیدان بە بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی لە قۆناغی داهاتوودا كردەوە، هاوكات داوای تەواوكردنی خێرای كابینە بۆ دەستەبەركردنی كاركردنی ڕێكوپێكی دامەزراوەكانی دەوڵەتیان كرد.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)