بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە سەرۆكی هاوپەیمانی هێزەكانی دەوڵەتی نیشتمانی، عەماری حەكیم و سەرۆكی پارتی پێشكەوتن محەمەد حەلبوسی، پشتیوانی خۆیان بۆ حكومەت و پێویستی تەواوكردنی كابینەی حكومەت دووپاتكردەوە.
نووسینگەی سەید حەكیم لە بەیاننامەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : سەرۆكی هاوپەیمانی هێزە نیشتمانییەكانی دەوڵەت، عەمار حەكیم، پێشوازی لە سەرۆكی پارتی پێشكەوتن، محەمەد حەلبوسی كردووە و بیروڕایان ئاڵوگۆڕ كردووە سەبارەت بە میكانیزمەكانی پشتیوانیكردن لە حكومەتی عەلی زەیدی سەرۆك وەزیران، جەختیان لەسەر پێویستی تەواوكردنی لە زووترین كاتدا كردووەتەوە.
بەگوێرەی بەیاننامەكە هەردوولا جەختیان لەوە كردووەتەوە : كە ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی عێراق دەبنەوە لە ناوخۆ و دەرەوە، بەرپرسیارێتی هەمووان زیاد دەكەن بۆ ئەوەی بەرژەوەندییە نیشتمانییە گشتییەكان لە پێش هەموو بەرژەوەندییەكانی دیكە لە پێشینەی كارەكانیان دابنێن، هەرچەندە گرنگ بن.