🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

زانکۆی ئیسرا: بۆ جاری دووەم ماڵی سەرۆکی زانکۆکە ڕووبەڕووی هێرش بووەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/15 21:59

بەغدا- INA

سەرۆکایەتی زانکۆی ئیسرا، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە لەوەی کە ماڵی سەرۆکی زانکۆی ئیسرا بۆ جاری دووەم لە ڕێگەی نارنجۆکێکی دەستییەوە ڕووبەڕووی هێرش بووەتەوە.

سەرۆکایەتی زانکۆی ئیسرا لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆکایەتی زانکۆی ئیسرا و دەستەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرشە تاوانکارییە ترسنۆکانەیە دەکەن کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕێگەی نارنجۆکێکی دەستییەوە کرایە سەر ماڵی پڕۆفیسۆری دکتۆر عەبدولڕەزاق ماجیدی، سەرۆکی زانکۆ، کە ئەمە دووەم هێرشی لەو شێوەیەیە لە ماوەیەکی کورتدا."

راگه‌یندراوه‌كه‌ ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم کارە تیرۆریستییە سەرکۆنەکراوە، ئاسایش و سەقامگیریی دامەزراوە ئەکادیمییەکان دەکاتە ئامانج، و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر حورمەتی ماڵان و هاووڵاتییان، و هەوڵێکی بێهیوایە بۆ ترساندنی ئەو کەسانەی سەرپەرشتی کاروانی خوێندن و زانست لە وڵاتدا دەکەن."

بەگوێرەی راگه‌یندراوه‌كه‌، زانکۆکە جەختی کردووەتەوە لە "شەرمەزارکردنی توندی ئەم کارە ترسنۆکانەیە، و داوا لە لایەنە ئەمنی و دادوەرییەکان دەکات بەپەلە بجوڵێن بۆ ئاشکراکردنی تاوانباران و ڕادەستکردنیان بە دادگا تاوەکو سزای توندی خۆیان وەربگرن."

له‌ كۆتاییدا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "مامۆستایان فه‌رمانبه‌رانی زانکۆکە هەموان لە پاڵ سەرۆکی زانکۆدا دەوەستن، و جەخت دەکەنەوە کە کارێکی لەم شێوەیە ڕێگر نابێت لەبەردەم زانکۆ بۆ بەجێهێنانی پەیامە زانستی و نیشتمانییەکەی،" هاوكات داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد "پاراستنی پێویست بۆ دامەزراوە پەروەردەییەکان و هێماکانیان دابین بکەن، و ڕێگری بکەن لە دووبارەبوونەوەی ئەم جۆرە هێرشانەی کە زیان بە ئاسایشی کۆمەڵگە دەگەیەنن."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)