🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەمڕۆ رۆژی زمانی کوردییە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/15 21:11

هه‌ولێر - INA

15ـی ئایار رۆژی زمانی کوردی و ساڵیادی وەچەرخانێکی مێژووییە لە ئەدەبی کوردیدا و ساڵانە چەندین چالاکی ئەدەبی بەم بۆنەیەوە لە هەرچوار پارچەی کوردستان و تاراوگە بەڕێوەدەچن.

مێژووی ئەم رۆژە بۆ 15ی ئایاری 1932 دەگەڕێتەوە، کاتێک میر جەلادەت عالی بەدرخان یەکەمین ژمارەی گۆڤاری “هاوار”ی لە شاری دیمەشق بڵاوکردەوە، گرنگی ئەم رۆژە لەوەدایە کە گۆڤاری هاوار وەرچەرخانێکی گەورە بوو لە مێژووی ئەدەبیاتدا و بۆ یەکەمجار بە شێوەیەکی زانستی ئەلفوبێی لاتینی بۆ زمانی کوردی بەکارهێنا، هەر لەم رۆژەدا و لە ساڵانی 1954 و 1963، هەردوو گۆڤاری “هەتاو” لە هەولێر و “رۆژا نوێ” لە ئیستانبوڵ دەستیان بە بڵاوکردنەوە کردووە

لە ساڵی 1998ەوە ئەم رۆژە بە فەرمی وەک رۆژی زمانی کوردی ناسێندرا، ئەمەش دوای ئەوەی سەرجەم ژمارەکانی گۆڤاری هاوار دوای کۆکردنەوەیان لە دوو بەرگدا دووبارە بڵاوکرانەوە، وەک وەفایەک بۆ ئەو خزمەتە گەورەیەی میر جەلادەت بەدرخان بە زمان و رۆشنبیریی کوردی کردوویەتی.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)