بەغدا ـ INA
وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ هەینی هۆشداریی دا لە مەترسیی بڵاوبوونەوەی ڕووەکی کێویی "داتورا"، هاوکات داوای لە هاووڵاتییان و جووتیاران کرد لە ڕێگەی هێڵی گەرمەوە شوێنەکانی هەبوونی ئەم ڕووەکە ڕابگەیەنن.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکاندا، لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "ڕووەکی داتورا (Datura) بە یەکێک لە ڕووەکە کێوییە گیاییە مەترسیدارەکان دادەنرێت کە ڕێژەیەکی بەرزی پێکهاتەی (ترۆپان ئەلکەلۆید)ی تێدایە، کە دیارترینیان سکۆپۆلامین، هیۆسیامین و ئەترۆپینن."
راگهیندراوهكه ئاماژەی بەوە کردووە کە "ئەم پێکهاتانە کاریگەریی توندیان لەسەر کۆئەندامی دەمار هەیە و دەبنە هۆی ژەهراویبوون، وڕێنەکردن (هەلەوەسە) و تێکچوونی تەندروستی مەترسیدار کە ڕەنگە ببێتە هۆی گیانلەدەستدان ئەگەر مرۆڤ بە شێوەیەکی هەڕەمەکی بەکاریبهێنێت." هەروەها ڕوونکراوەتەوە کە "ڕووەکەکە بە قەدێکی ئەستوور، گەڵای پان و ددانەدار، و گوڵی قووچەکی ناسراوە کە بە (قۆڕی شەیتان) ناو دەبرێت، و تۆوی خڕی داپۆشراو بە دڕکی تیژی لێ دەبێتەوە کە سەدان دەنکە تۆوی ژەهراوی تێدایە."
ڕوونیشی کردەوە کە "ڕووەکەکە بە شێوەیەکی سروشتی لە ناوچە گەرمەکان و ئەو خاکانەی دەوڵەمەندن بە نایترۆجین شین دەبێت، و زۆربەی کات لەسەر کەناری ڕووبارەکان، زەوییە چۆڵەکان و پەراوێزی ڕێگاکان بڵاو دەبێتەوە،" و جەختی کردەوە کە "لەسەر ئاستی جیهان لە ڕیزی گیایە زیانبەخشەکان و ڕووەکە مەترسیدارەکاندا پۆلێن کراوە سەرەڕای جوانیی شێوەی گوڵەکانی."
ههروهها ئهوهیش هاتووه كه: "لە سۆنگەی بەرپرسیارێتی پاراستنی کۆمەڵگە و پاراستنی سەلامەتی گشتی، بەڕێوەبەرایەتییەکە جەخت دەکاتەوە لەسەر پێویستی وریایی جووتیاران و هاووڵاتییان لەم ڕووەکە، و کارکردن بۆ ڕزگاربوون لێی بە شێوەیەکی سەلامەت، یان ئاگادارکردنەوەی لایەنە ئەمنییە تایبەتمەندەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە هەموو پارێزگاکان سەبارەت بە شوێنی بڵاوبوونەوەی."
بەڕێوەبەرایەتییەکە داوای لە هاووڵاتییان کرد "پەیوەندی بە ژمارەی بێبەرامبەری (911)ـەوە بکەن بۆ ڕاگەیاندنی هەر حاڵەتێکی بینینی ئەم ڕووەکە؛ چونکە هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ و ئاژەڵ و سەلامەتی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان."