🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سه‌رۆكی هه‌رێم پيرۆزبايى دەستبەکاربوون لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/15 19:02

هه‌ولێر – INA

ئەمڕۆ هەینی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد و ڕایگەیاند، هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان دەمێنێتەوە.

سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ :"نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، پێشوازيی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی، باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق کرد".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی بۆ دەستبەکاربوونی وەک باڵیۆزی نوێی ڤاتیکان لە عێراق، هیوای سەرکەوتنی لە ئەرکەکەیدا بۆ خواست و پشتگیریی تەواوی هەرێمی کوردستانی بۆ سەرخستنی ئه‌ركه‌كه‌ى دووپات کردەوە.

له‌ ديداره‌كه‌دا، ڤاچۆڤسکی خۆشحاڵیی خۆی بە دەستبەکاربوونی لە عێراق دەربڕی و ستایشی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی و هەرێمی کوردستانی کرد لە پاراستنی مەسیحییەکان و برەودان بە کولتووری پێكه‌وه‌ژيان و لێبوردەیی و یەکترقبووڵکردن.

هه‌روه‌ها دووپاتی کردەوە کە ڤاتیکان بە بایەخەوە لە سەقامگیری و گەشەپێدانی هەرێمی کوردستان دەڕوانێت. لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى جەختی کردەوە کە هەرێمی کوردستان وەک هەمیشە بە لانکەی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی ئایین و پێکهاتە جیاوازەکان دەمێنێتەوە.

لە بەشێکی تری ديداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ده‌رباره‌ى بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ڤاتیکان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)