نێودەوڵەتی – INA
سەرۆک کۆماری ئێران، مەسعوود پزیشکیان، ئەمڕۆ هەینی پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیران، عەلی زەیدی کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان لەلایەن حکومەتەکەیەوە.
پزیشکیان لە بەیاننامەیەکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: "سەرۆک وەزیرانی عێراق عەلی فالح زەیدی، پیرۆزبایی لە خۆتان و گەلی عێراقی برا دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان لەلایەن حکومەتەکەتان و دەستبەکاربوونی."
هەروەها وتیشی: "هیوادارم قۆناغی نوێ، بە پشتبەستن بەو پەیوەندییە قووڵانەی لە نێوان هەردوو گەلەکەماندا هەیە، ببێتە بەشێکی نوێ لە هاوکارییە ستراتیژییەکان."
لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوە کرد: "ئێران لە کاروانی گەشەپێدان و چەسپاندنی ئاسایشدا، هەمیشە لە پاڵ عێراق دەمێنێتەوە."