🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزیری بازرگانی: بەپێی دیدگایەکی حکومی کار دەکەین کە لەگەڵ ئەولەویەتەکانی پشتگیریکردنی ئاسایشی خۆراکدا بگونجێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/15 16:50

بەغدا – INA

وەزیری بازرگانی، مستەفا نزار عانی، ئەمڕۆ هەینی جەختی کردەوە لەسەر پابەندیی وەزارەتەکەی بە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت، هاوکات ئاماژەی بەوە کرد کە کار دەکەن بەپێی دیدگایەکی حکومی کە لەگەڵ ئەولەویەتەکانی پشتگیریکردنی ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدانی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانەدا دەگونجێت.

عانی لە راگه‌یندراوێكدا ڕایگەیاند: "بەخشینی متمانە بە کابینەی وەزاری هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی و پاڵنانی کاروانی چاکسازییە ئابووری و خزمەتگوزارییەکان"، هەروەها پیرۆزبایی ئاراستەی سەرۆک وەزیران، عەلی فالح زەیدی و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزیران کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەش کرد کە "پشتگیری پەرلەمان نیشانەی پەرۆشییە بۆ سەرخستنی قۆناغی داهاتوو و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان"، ستایشی هەڵوێستی ئەنجومەنی نوێنەرانیشی کرد لە پاڵپشتیکردنی حکومەتی نوێ.

وەزیری نوێ بازرگانی ڕوونی کردەوە کە: "وەزارەتی بازرگانی بەپێی دیدگایەکی ڕوونی حکومی کار دەکات کە پشت بە بەرنامەی حکومەت دەبەستێت، بە جۆرێک بگونجێت لەگەڵ ئەولەویەتەکانی حکومەت لە پشتگیریکردنی ئاسایشی خۆراک، گەشەپێدانی ماددەکانی بەشەخۆراکی مانگانە، بەهێزکردنی چاودێری بازاڕەکان، و ڕەخساندنی ژینگەیەکی ئابووری کە بەشدار بێت لە پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت و بەدیهێنانی گەشەپێدانی بەردەوام."

لە کۆتاییدا عانی جەختی کردەوە کە "وەزارەت پابەندە بە جێبەجێکردنی تەوەرەکانی بەرنامەی حکومەت لە ماوە دیاریکراوەکاندا و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەت و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان، بەو جۆرەی بەرژەوەندی هاووڵاتیان بەدی بهێنێت و متمانەی شەقام بە ئەدای حکومەت بەهێزتر بکات."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)