🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دیشامپ لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی فەڕەنسا بۆ مۆندیالی ٢٠٢٦ ڕادەگەیەنێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/15 14:41

وەرزش – INA

دیدێ دیشامپ، بەڕێوەبەری هونەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، لیستی کۆتایی هەڵبژاردەی "کەڵەشێرەکان"ی بۆ بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی کۆتاییەکانی مۆندیالی ٢٠٢٦، کە لە وڵاتانی ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بەڕێوەدەچێت، ڕاگەیاند.

دیشامپ لیستێکی ٢٦ یاریزانیی هەڵبژاردووە، کە لە سەرووی هەموویانەوە کیلیان مباپێ، کاپتنی هەڵبژاردەکە و ئەستێرەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی دەبینرێت، لەگەڵ عوسمان دیمبیلی، براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر (تۆپی ئاڵتوونی) و ئەستێرەی پاریس سان جێرمان. هەروەها دیشامپ لە یانە پاریسییەکەوە هەریەکە لە لۆکاس هێرناندێزی بەرگریکار، وارین زایەر ئێمری یاریزانی ناوەند، و هەردوو باڵە لاوەکە برادلی بارکۆلا و دێزێرێ دوێ-ی بانگهێشت کردووە.

لیستەکە بانگهێشتکردنی نێگۆلۆ کانتێ، یاریزانی ناوەندی یانەی فێنەرباخچەی تورکی، و ئەدریان ڕابیۆی بە ئەزموون، یاریزانی یانەی میلان-ی ئیتاڵیشی تێدایە.

لیستی یاریزانە هەڵبژێردراوەکانی دیشامپ، کە وەک یاریزان (مۆندیالی ١٩٩٨) و وەک ڕاهێنەر (مۆندیالی ٢٠١٨) نازناوی جیهانی بەدەستهێناوە، بەم شێوەیەیە:

· گۆڵپارێزەکان: مایک مەینان (میلان)، ڕۆبن ڕۆسێ (لانس)، برایس سامبا (ڕێن).

· بەرگریکاران: لۆکاس دینیێ (ئاستۆن ڤێلا)، مالۆ گۆستۆ (چێڵسی)، لۆکاس هێرناندێز (پاریس سان جێرمان)، تیۆ هێرناندێز (هیلالی سعوودی)، ئیبراهیما کۆناتێ (لیڤەرپوڵ)، جولێس کوندێ (بەرشەلۆنە)، ماکسێنس لاکروا (کریستاڵ پاڵاس)، ویلیام سـالیبا (ئارسناڵ)، دایۆ ئۆپامیکانۆ (بایرن میونشن).

· هێڵی ناوەند: نێگۆلۆ کانتێ (فێنەرباخچە)، مانۆ کۆنیێ (رۆما)، ئەدریان ڕابیۆ (میلان)، ئۆریلیان چوامینی (ڕیاڵ مەدرید)، وارین زایەر ئێمری (پاریس سان جێرمان).

· هێڵی هێرشبەر: ماگنوس ئاکلیۆش (مۆناکۆ)، برادلی بارکۆلا (پاریس سان جێرمان)، رایان شەرقی (مانچستەر سیتی)، عوسمان دیمبیلی (پاریس سان جێرمان)، دێزێرێ دوێ (پاریس سان جێرمان)، جان فیلیپ ماتیتا (کریستاڵ پاڵاس)، کیلیان مباپێ (ڕیاڵ مەدرید)، مایکڵ ئۆلیسێ (بایرن میونشن)، مارکۆس تورام (ئینتەر میلان).

سەرچاوە: ئاژانسەکان

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)