ئابووری – INA
نرخی نەوت بە ڕێژەی زیاتر لە ١% بەرزبووەوە، ئەمەش دوای لێدوانە دەرەنگوەختەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا سەبارەت بە ئێران و گەرووی هورمز.
گرێبەستە ئایندەییەکانی خاوی برێنت بە بڕی ١.٣٢ دۆلار یان ١.٢٥% زیادیان کرد و گەیشتنە ١٠٧.٠٤ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک. هەروەها گرێبەستە ئایندەییەکانی خاوی تێکساسی مامناوەندی ئەمریکی بە بڕی ١.٣٣ دۆلار یان ١.٣١% بەرزبوونەوە و گەیشتنە ١٠٢.٥٠ دۆلار.
لە ماوەی ئەم هەفتەیەدا، نرخی خاوی برێنت بە ڕێژەی نزیکەی ٦% بەرزبووەتەوە، هەروەها خاوی تێکساسیش بە ڕێژەی زیاتر لە ٧% بازدانی بەخۆوە بینیوە، ئەمەش بەهۆی دۆخی ناڕوونی و تەمومژاوی دەربارەی هەڵوێستەکان بەرامبەر جەنگ لە دژی ئێران.
سەرچاوە: عەرەبییە