بەغداد – INA
فەریق یەکەم روکن عەبدولئەمیر یارەڵڵا، سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق، پیرۆزبایی لە عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران کرد بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانە بۆ حکومەتەکەی، جەختیشی کردەوە کە ئەم هەنگاوە وەرچەرخانێکی گرنگە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری.
یارەڵڵا لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه : "بەناوی خۆم و تەواوی کارمەندانی وەزارەتی بەرگرییەوە، خۆشحاڵم گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێز سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان عەلی فالح زەیدی بکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەلایەن حکومەتەکەتانەوە، هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین لە ئەنجامدانی ئەرکە نیشتمانییە گەورەکانتاندا."
هەروەها وتیشی: "ئەم متمانەیە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو بەهێزکردنی سەقامگیری و چەسپاندنی دامەزراوەکانی دەوڵەت. ئێمە لە دامەزراوەی سەربازیدا، پەیمانی وەفاداری بۆ نیشتمان و دەستوور نوێ دەکەینەوە و بەردەوام دەبین لە ئەنجامدانی ئەرکە پیرۆزەکانمان بۆ پاراستنی ئاسایش و سەروەریی عێراق و پشتگیریکردنی هەوڵەکانی حکومەت لە خزمەتکردنی ڕۆڵەکانی گەلی شکۆمەندمان."
لە بەشێکی دیکەی وتەکانیدا هاتووە: "تەواو متمانەمان بە پشتگیرییەکانی جەنابتان هەیە بۆ بەهێزکردنی تواناکانی سوپای عێراقی قارەمان و پەرەپێدانی ئاستی جەنگی و تەکنیکی، بە شێوەیەک کە گەرەنتی بەدیهێنانی هیواکانی گەلەکەمان بکات بۆ سەقامگیری و خۆشگوزەرانی."
لە کۆتاییدا وتی: "داوا لە خودای گەورە دەکەین عێراق و گەلەکەی لە هەموو بەڵایەک بپارێزێت و هەنگاوەکانتان جێگیر بکات و سەرکەوتن هاوڕێتان بێت بۆ خزمەتکردنی عێراق و گەلە بەڕێزەکەی."