هەولێر –INA
لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە د. عەبدولحسێن موسەوی، وەزیری نوێی تەندروستی عێراقی فیدراڵ کرد.
وەزیری تەندروستی هەرێم لەراگەیندراوەكەدا كه بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه تێیدا هاتووه " بەڕێز (دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە پەیوەندیەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ عهبدولحوسێن موسهوی وەزیری تەندروستی عێراقی فیدڕاڵ وێڕای پیرۆزبایی دەسبەکاربوونیان لە کابینەی نوێی حکومەتی عێراق فیدڕاڵ، تاوتوێی چەند بابەتێکی گرنگ و پێویست تایبەت بە خزمەتگوزاریەکانی تەندروستی کرا."
له راگهیندراوهكهدا ئهوهیش هاتووه كه لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا، هەردوولا بە وردی تاوتوێی چەند بابەتێکی ستراتیژی و گرنگیان کرد، لەوانە ،بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییەکان: کارکردن بۆ باشترکردنی کەرتی تەندروستی لەپێناو بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان ، ههروهها هەماهەنگی هاوبەش: جەختکردنەوە لەسەر پێویستی کارکردنی پێکەوەیی و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وەزارەت ، لهگهڵ دابینکردنی پاڵپشتی پێویست بۆ سەرخستنی پڕۆژە تەندروستییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان".
لای خۆیەوە، وەزیری تەندروستی عێراقی فیدراڵ سوپاس و پێزانینی خۆی و وەزارەتەکەی ئاراستەی وەزیری تەندروستی هەرێم کرد بۆ ئەو پەیوەندییە و بەڵێنیدا کە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ دروستکردنی هەماهەنگییەکی تەواو و هەمەلایەنە.
لەکۆتاییدا، هەردوولا هاوڕابوون کە پێکەوەکارکردنی نێوان هەولێر و بەغدا لە کەرتی تەندروستیدا، کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر باشترکردنی دۆخی نەخۆشان و خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان لە سەرتاسەری وڵاتدا.