بەغدا - INA
تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیران كرد به بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ، هاوكات جه‌ختی كرده‌وه كه سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ ته‌واو ئاماده‌یه بۆ كاركردنی نزیك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی نوێی عێراق.
باراك لەپۆستێکدا لەسەر سەکۆی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: پیرۆزبایی له عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ین به بۆنه‌ی به‌ده‌ستهێنانی متمانه‌ی په‌رله‌مان و په‌سه‌ندكردنی حكومه‌ته‌كه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه.
وتیشی: ئێمه گه‌شبینین به سه‌ركردایه‌تیی نوێی ئێوه، و چاوه‌ڕێی هاوكارین سه‌باره‌ت به كارنامه‌یه‌كی گه‌وره كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانماندا بگونجێت؛ كه خۆی له بنیاتنانی عێراقێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ری، گه‌شه‌سه‌ندوو و سه‌قامگیردا ده‌بینێته‌وه، كه له ئاشتیدا له‌گه‌ڵ دراوسێكانیدا بژیت، و هه‌لی گه‌شه‌پێدان بۆ هه‌موو هاووڵاتیانی دابین بكات، ئه‌وه‌ش له ڕێگه‌ی هاوبه‌شییه‌كی پڕ له سوودی دوولایه‌نه له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان.
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: سه‌رۆك تره‌مپ و وه‌زیر ماركۆ ڕووبیۆ و ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ته‌واو ئاماده‌ن بۆ كاركردنی نزیك له‌گه‌ڵ ئێوه و حكومه‌ته‌كه‌تان؛ بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان بۆ به‌دیهێنانی خۆشگوزه‌رانی بۆ گه‌لی عێراق و لەناوبردنی تیرۆر، كه هه‌میشه كۆسپه له‌به‌رده‌م پێشكه‌وتنی گه‌لاندا