🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئێران پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/14 21:59

ئێران پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دەکات

بەغدا - INA

عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمڕۆ پێنجشەممە پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراقی بە سەرۆکایەتیی عەلی زەیدی کرد.

عێراقچی لە پۆستێکدا لەسەر بلاتفۆرمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: پیرۆزبایی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتیی سەرۆک وەزیران عەلی زەیدی و مانەوەی براکەم فوئاد حوسێن لە پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق دەکەم.

وتیشی: فراوانکردنی پەیوەندییە دۆستانە و برایانەکانی نێوان تاران و بەغدا هەمیشە لە سەرووی کارە لەپێشینەکانی سیاسەتی دەرەوەماندایە.

هەروەها محەمەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی کرد.

ئال سادق لە پۆستێکدا لەسەر بلاتفۆرمی (X) ڕایگەیاند: جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی کۆماری عێراق، حکومەت و گەل دەکەم، بە بۆنەی پێکهێنانی حکومەتی نوێ و بەدەستهێنانی متمانەی پەرلەمان.

ئاماژەی بەوەش کرد: هیوادارین سەقامگیریی سیاسی وەرزی نوێ لە گەشەپێدان و پێشکەوتن لە پەیوەندییە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵاتدا بکاتەوە، و ئێران لە پێناو ئاسایش و گەشەپێدانی ناوچەکەدا لە پاڵ برا عێراقییەکانیدا دەمێنێتەوە

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)