هەولێر - INA
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا پێشوازی لە بڕیاری دادگا بۆ سزادانی تاوانبار (عەجاج تکریتی)، جەللادەکەی نوگرەسەلمان ده‌كات
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
پێشوازی لە بڕیاری دادگا بۆ سزادانی تاوانبار (عەجاج تکریتی)، جەللادەکەی نوگرەسەلمان ده‌كه‌م. ئەم بڕیارە سەرکەوتن و جێبه‌جێبوونى دادپەروەری و لانى كه‌مى دڵدانه‌وه‌ى کەسوکاری ئەنفالکراوانه. دەستخۆشی لە دادوەران، پارێزەران، شایەتحاڵە بوێرەکان و هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه هاوكار بوون له گه‌ياندنى تاوانبار به سزاى ياسايى.
سزادانی ئەم تاوانبارە دوای چەندین ساڵ، پەیامێکی ڕوونە کە تاوانەکانی جینۆساید و دژی مرۆڤايه‌تى، ده‌رهه‌ق به گەلی کوردستان، هەرگیز کۆن نابن و دەستی دادپەروەری هەر دەگاتە تاوانباران. ئەمڕۆ جارێکی تر سەلمێنرا کە ئیرادەی ماف و ژیان، لە هەموو ستەم و دڕندەیيیەک بەهێزترە.
هه‌ر به‌م بۆنه‌يه‌وه جه‌خت دهكهينهوه كه پێويسته حكوومه‌تى عێراقى فيدراڵى ئه‌ركى خۆى جێبه‌جێ بكات و قه‌ره‌بووى ماددى و مهعنهويى قوربانييانى ئه‌نفال بكاته‌وه كه دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق به جينۆسايد ناساندوويهتى.
یادی شەهیدانی ئەنفال و تەواوی شەهیدانی کوردستان هەمیشە بەرز و گيانيان شاد و ئاسووده بێت.