بەغدا - INA
عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیران، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە بەخشینی متمانە بە حکومەت هەڵوێستێکە کە باڵایی بەرژەوەندیی نیشتمانی و ڕۆحی هاوبەشی و بەرپرسیارێتی بەرجەستە دەکات.
زەیدی لە پۆستێکدا لەسەر بلاتفۆرمی(X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: زۆرترین سوپاس و پێزانینی خۆم ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەران و هێزە سیاسییە نیشتمانییەکان دەکەم بۆ بەخشینی متمانە بە حکومەت، لە هەڵوێستێکدا کە باڵایی بەرژەوەندیی نیشتمانی و ڕۆحی هاوبەشی و بەرپرسیارێتی بەرجەستە دەکات.
وتیشی: "ئەم متمانەیە ئەمانەتێکی گەورە و پەیمانێکە لەبەردەم گەلە ئازیزەکەماندا، کە بە سەقامگیرییەوە بەرەو چەسپاندنی ئارامی، بەهێزکردنی شکۆی دەوڵەت، و بەدیهێنانی هیوا و خواستەکانی عێراقییەکان لە گەشەپێدان، دادپەروەری و ژیانێکی شایستە هەنگاو بنێین.
ئەنجومەنی نوێنەران، ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگی دا لەسەر بەخشینی متمانە بە حکومەتی عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیران و کارنامەی وەزارییەکەی