بەغدا - INA
نزار ئامێدی، سەرۆک کۆمار، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە دەنگدان لەسەر کابینەی وەزاری وێستگەیەکی نیشتمانیی یەکلاکەرەوە و هەنگاوێکی دەستووریی ئێجگار گرنگە.
ئامێدی لە پۆستێکدا لەسەر بلاتفۆڕمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتووە ڕایگەیاند: دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران لەسەر کابینەی وەزاری وێستگەیەکی نیشتمانیی یەکلاکەرەوە و هەنگاوێکی دەستووریی ئێجگار گرنگە بەرەو چەسپاندنی سەقامگیریی سیاسی، بەهێزکردنی ئاسایش و سەروەریی عێراق، و یەکخستنی هەوڵەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەکانی ئێستا و بەدیهێنانی شایستەکان.
وتیشی: پیرۆزبایی لە برا عەلی زەیدی و وەزیرەکان دەکەین بۆ بەدەستهێنانی متمانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی ڕێزدار، ئاماژەی بەوەش کرد کە چاوەڕێی تەواوکردنی کابینەی وەزاریین لە نزیکترین کاتدا، بە جۆرێک کە دەستپێکردنی کارا لە جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و بەدیهێنانی هیوا و خواستەکانی عێراقییەکان مسۆگەر بکات.
سوپاس و پێزانینی خۆشی ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی و ئەندامانی حکومەتەکەی کرد بۆ ئەو هەوڵانەی لە قۆناغی ڕابردوودا دایان، و پەرۆشییان لە بەڕێوەبردنی بەرپرسیارێتییەکانیان و خزمەتکردنی گەلەکەمان