بەغدا - INA
سەید عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و شێخ قەیس خەزعەلی، ڕێبەری بزووتنەوەی عەسائیب ئەهلولحەق جەختیان کردەوە کە پاراستنی یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی ئەرکێکی سیاسی و نیشتمانییە لە هەمان کاتدا.
سەید حەکیم بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەکەی کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: پاڵپشتیکردنی حکومەتەکەی عەلی زەیدی و تواناداکردنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان تەنها لە ڕێگەی یەکڕیزی و دیاریکردنی کارە لەپێشینەکانەوە بەدی دێت، جەختیشی کردەوە کە پەرتەوازەیی سیاسی لەم قۆناغەدا کارێکی وا نییە کە بەرژەوەندییەکانی هاووڵاتی بەرگەی بگرێت.
لە چوارچێوەی قسەکردن دەربارەی چوارچێوەی هەماهەنگی، هەردوو سەرکردەکە -بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە- جەختیان کردەوە کە یەکڕیزیی چوارچێوەی هەماهەنگی تەنها ڕێکخستنێکی سیاسی نەبووە، بەڵکو گەرەنتییەکی ڕاستەقینەی سەقامگیری بووە و شایستەیی خۆی لە سەختترین قۆناغەکاندا سەلماندووە، دووپاتیان کردەوە کە پاراستنی ئەم یەکڕیزییە ئەرکێکی سیاسی و نیشتمانییە لە هەمان کاتدا.