بەدواداچوون ـ INA
شی جین پینگ، سەرۆکی چین، ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە کە بوژانەوەی چین و دروشمی (با ئەمریکا جارێکی تر مەزن بکەینەوە) دەتوانن دەست لە ناو دەستی یەک هەنگاو بنێن.
سەرۆکی چین لە لێدوانێکدا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ڕایگەیاند: سەردانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ پەکین مێژووییە.
وتیشی: بوژانەوەی چین و دروشمی 'با ئەمریکا جارێکی تر مەزن بکەینەوە' دەتوانن دەست لە ناو دەستی یەک هەنگاو بنێن.
ئاماژەی بەوەش کرد: ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین لە هاوکاری سوودمەند دەبن و لە ڕووبەڕووبوونەوەدا زیان دەکەن، ڕوونیشیکردەوە کە دەبێت چین و ویلایەتە یەکگرتووەکان ببنە هاوبەش نەک نەیار.