بەغدا ـ INA ـ وسام مەلا
ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆبوونەوەیەکی پەرلەمانی بۆ دانانی کۆتا دەستکارییەکان لە دانیشتنی دەنگدان لەسەر کارنامەی وەزاری و بەخشینی متمانە بە حکومەت بەڕێوەچوو.
فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراویکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: کۆبوونەوەیەک لە نووسینگەی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران عەدنان فەیحان دلێمی بەڕێوەچوو، کە تێیدا سەرۆکی ئەنجومەن هەیبەت حەلبووسی و ژمارەیەک لە سەرۆک فراکسیۆنەکان ئامادە بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد کە ئامانج لە کۆبوونەوەکە دانانی کۆتا دەستکارییەکانە پێش دەستپێکردنی دانیشتنی دەنگدان لەسەر کارنامەی وەزاری و بەخشینی متمانە بە حکومەتی نوێ