🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

شی: چین و ئەمەریکا نابێت پەیوەندییەکانیان هەرگیز تێک بدەن

دەنگی ئەمەریکا 2026/05/14 16:20

شی جینپینگ، سەرۆکی چین لە وتاری دەستپێکی ئاهەنگی ڕێزلێنان و پێشوازی لە دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمەریکا پەیوەندی نێوان هەردوو وڵاتی بە گرنگترین پەیوەندی دوو قۆڵی لە جیهاندا ناو برد و وتی هەردوولا نابێت هەرگیز ئەو پەیوەندییە تێک بدەن.

سەرۆکی چین دانوستانەکانی ڕۆژی پێنجشەممەی خۆی لەگەڵ ترامپ سەبارەت بە پەیوەندییەکانی چین و ئەمەریکا و پێشهاتە نێودەوڵەتی و ناوچەییەکان بە "گفتوگۆی قووڵ" ناو برد و وتی"هەردووکمان پێمان وایە پەیوەندییەکانی چین و ئەمەریکا گرنگترین پەیوەندی دوو قۆڵییە لە جیهاندا، پێویستە بە شێوەیەکی دروست بەڕێوەی ببەین و هەرگیز تێکی نەدەین."

سەرۆکی چین لە درێژەی قسەکانیدا وتی "هەردوو وڵاتی چین و ئەمەریکا سوود لە هاوکاریی یەکتر دەبینن و ئەگەر ڕووبەڕووی یەکتریش ببنەوە، پێکەوە زەرەرمەند دەبن، پێویستە دوو وڵات هاوبەش بن نەک ڕکابەر بن."

وتیشی "من و سەرۆک ترامپ ڕێککەوتووین لەسەر بنیاتنانی پەیوەندییەکی بنیاتنەر بۆ بەرەوپێشبردنی گەشەسەندنی سەقامگیری و تەندروستی و بەردەوامی پەیوەندییەکانی چین و ئەمەریکا و هێنانەدی ئاشتی و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتر بۆ جیهان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)