بەغدا - INA
فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێشوازی لە عەبدولکەریم حەمادی، سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن کرد و جەختی لە گرتنەبەری گوتارێکی ڕاگەیاندنی بابەتییانە کردەوە کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات.
ڕاگەیاندنی دەسەڵاتی دادوەری لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە ڕایگەیاند: "فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە عەبدولکەریم حەمادی، سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی کرد.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، دادوەر زێدان لە میانی دیدارەکەدا جەختی لە گرنگیی پاراستنی ئازادیی ڕادەربڕین کردەوە کە بەپێی دەستوور مسۆگەر کراوە، لەگەڵ پەیڕەوکردنی گوتارێکی ڕاگەیاندنی بابەتییانە کە خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بکات.
ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێراقی، دیارییەکی پێشکەش بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری کرد، کە بریتی بوو لە سێ بەرگ لە (ئینسایکلۆپیدیای وێنەیی عێراق - موسوعة العراق المصورة)، کە پڕۆژەیەکی گەورەی دۆکیۆمێنتاری و بینراوە و تۆڕەکە دەستیپێکردووە بۆ ئەرشیفکردنی کەلەپووری شارستانی و مێژوویی عێراق.