یاریگا – کاردانەوەکان بەرامبەر لێدوانە ئاگرینەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز بەردەوامن و بوونەتە مێژوویەکی نوێ لە میدیاکانی ئیسپانیادا. سەرۆکی ریال مەدرید کە هەموو کات وەکوو پیاوە بەهێز و بێدەنگەکە دەردەکەوت، ئێستا لە ناوەندی گەردەلوولێکی گەورەی رەخنەدایە. مانۆلۆ لاما، رۆژنامەنووسی بەناوبانگی رادیۆی کۆپێ، کە یەکێکە لەو کەسانەی لە نزیکەوە ئاشنای کەسایەتی پێرێزە، لێدوانێکی سەرنجڕاکێشی داوە و دەڵێت؛ ئەوانەی …