🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئەنبار .. هەڵمەتێکی مەیدانی بۆ هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی توندڕەوی و ئافاتی ماددە بێهۆشکەرەکان

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/13 22:08

ئەنبار – INA – ئەحمەد دلێمی

بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری فیکری لە پارێزگای ئەنبار، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەردەوامی گەشتە مەیدانییە هۆشیارکردنەوەکانی لە سەرجەم قەزا و ناحیەکانی پارێزگاکە ڕاگەیاند، و جەختی لە دەستپێکردنی هەڵمەتێک کردەوە کە ئامانجی ڕووبەڕووبوونەوەی فیکری توندڕەو و بەرەنگاربوونەوەی ئافاتی ماددە بێهۆشکەرەکان و دیاردە نەرێنییەکانە.

بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەکە حەیدەر مەحموود عەبدەلی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی، ڕاگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتییەکە هەڵمەتی هۆشیارکردنەوەی بەرفراوانی لە بازاڕ و شوێنە گشتییەکانی شاری ڕومادی ئەنجامداوە"، ڕوونیشیکردەوە: "ئەم هەوڵانە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە بێهۆشکەرەکان و کارتێکەرە عەقڵییەکان، و تیمی دۆستانی ناوخۆ، و دامەزراوەی (شبابیون) بۆ گەشەپێدان بەڕێوەدەچن."

وتیشی: "هەڵمەتەکە بە پلەی یەکەم جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری لای هاوڵاتییان دەکاتەوە، بەتایبەتی چینی گەنجان، سەبارەت بە مەترسییەکانی لادانی فیکری و ڕەفتاری و کاریگەرییە وێرانکەرەکانیان لەسەر پێکهاتەی کۆمەڵگە"، ئاماژەی بەوەشکرد: "گەشتەکان دابەشکردنی نامیلکە و پۆستەری ڕێنماییان لەخۆگرتبوو کە بەهاکانی ئینتیمای نیشتمانی و کلتووری بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی بەهێز دەکەن."

تەئکیدیشیکردەوە: "بەڕێوەبەرایەتییەکە بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بەرنامە مەیدانییەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بۆ پاراستنی کۆمەڵگە لە مەترسییەکانی توندڕەوی"، ئاماژەی بەوەش دا کە "پاراستنی فیکریی گەنجان کۆڵەکەی سەرەکییە بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی سەقامگیر."

ئەم جوڵانە لە چوارچێوەی ستراتیژیی پاڵپشتیکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای ئەنبار، و بەهێزکردنی هەماهەنگی نێوان دامەزراوە فەرمییەکان و کۆمەڵگەی ناوخۆیی دێت بۆ بونیادنانی ژینگەیەکی هۆشیار کە توانای ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەدییەتە فیکرییەکان و دیاردە نامۆکانی هەبێت.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)