🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئیحسان ئەفرەشتە بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ مۆساد لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەسێدارە دەدرێت

دەنگی ئەمەریکا 2026/05/13 21:11

دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی، سەرلەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند بە تۆمەتی "سیخوڕی و هاوکاریی هەواڵگری" لەگەڵ موساد، ئیحسان ئەفرەشتەی لەسێدارە دراوە.

ئاژانسی هەواڵی میزان کە سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی کۆماری ئیسلامییە ئیدیعای ئەوە دەکات، ناوبراو لە تورکیا لەلایەن ئەفسەرانی مۆسادەوە مەشقی پێکراوە و هەروەها لە کاتی گەشتێکی بۆ نیپاڵ مەشقی ڕاستەوخۆی وەرگرتووە.

کۆماری ئیسلامی دەشڵێت دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران، ئەفرەشتە وەک شارەزای ئەلیکترۆنی لە کۆمپانیایەکی سەر بە دامەزراوەیەکی سەربازی کاری کردووە و زانیاری لەسەر کارمەندانی کۆمپانیاکە، داوە بە ئیسرائیل.

بە پێی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ئەفرەشتەی تەمەن 32 ساڵ بە شێوەیەکی نهێنی و لەسێدارەدراوە لە بەندیخانەی قزڵحیساری کەرەج لەسێدارە دراوە و تەنانەت ڕێگەی پێنەدراوە دواین چاوپێکەوتنیش لەگەڵ بنەماڵەکی بکات.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت ئەو لە ساڵی 2024 کاتێک نیشتەجێی تورکیابووە "بە هەماهەنگی و بەڵێنی [ئەماننامە] لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە گەڕابووەوە بۆ ئێران. سەرەڕای ئەوە، ناوبراو دەستبەجێ دوای گەڕانەوەی بۆ وڵات دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی5 مانگ لە ژووری تاکەکەسیدا لەژێر سەختترین فشاری دەروونی و ئەشکەنجەدا بوو و دواتر بۆ بەندیخانەی ئەوین لە تاران گوازرایەوە."

ڕێکخراوەکە دەشڵێت " لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا، لەژێر فشار و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە تایبەتەکانی و پاڵدانی تۆمەتی کردەوەی تێرۆریستی،" بە زۆرەملێ ناچارکرابوو لەبەردەم کامێرادا دانپێدانان بکات.

ڕێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤ دەڵێن لە تەواوی قۆناغەکانی دادگاییکردندا ڕێگەی مافی هەڵبژاردنی پارێزەری خۆی لێگیرابوو.

بەگوێرەی سەرچاوە جۆربەجۆرەکانی مافی مرۆڤ، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی لەشکری ئەمەریکا و ئیسرائیل دژ بە ڕژێمی ئێرانەوە، کۆماری ئیسلامی لانیکەم 32 ئێرانی بە تۆمەتی بەشداریکردن لە ناڕەزایەتییەکان، بە تۆمەتی ئەندامبوون لە گرووپە ئۆپۆزسیۆنەکان یان بە تۆمەتی "سیخوڕیکردن بۆ دوژمن" لە سێدارە داوە.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (دەنگی ئەمەریکا)