بەغداد - INA
خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانان بە وەکالەت، ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانێکی وەزاری بۆ دروستكردنی قەزای "خەیرات" لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز دەرکرد.
عەبدولزەهرە هینداوی، وتەبێژی فەرمیی وەزارەتی پلاندانان، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: "خالید بەتال نەجم، وەزیری پلاندانان بە وەکالەت، ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانێکی وەزاری بۆ دروستكردنی قەزای (خەیرات) لە پارێزگای کەربەلای پیرۆز دەرکرد"، ئاماژەی بەوەشکرد: "فەرمانی دروستكردنەكە دوای ئەوە هات کە ناحیەی خەیرات پێداویستییەکانی بەرزکردنەوەی ئاستی کارگێڕییەکەی بۆ پلەی (قەزا) تەواو کرد".