بەغداد - INA
دادگای تاوانەکانی بەسرە، ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکرد، بەهۆی تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.
لە بەیاننامەیەکی دەسەڵاتی دادوەریدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، هاتووە: "دادگای تاوانەکانی بەسرە سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر دەرکرد بەهۆی تاوانی بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە"، ئاماژە بەوەشكرد: کە "تۆمەتبارەکە بڕی 1 کیلۆگرام و 250 گرام ماددەی هۆشبەری جۆری مەسیل ئەمفیتامین پێگیراوە بە مەبەستی بازرگانیکردن و فرۆشتنی بە بەکارهێنەران."
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد: "سزاکە بەپێی حوکمەکانی ماددەی 27/ یەکەم لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان ژمارە 50ی ساڵی 2017 بۆی دەرکراوە."