بەغداد – INA
دادگای تاوانەکانی دیالە، ئەمڕۆ چوارشەممە، سزای دە ساڵ زیندانی بۆ تاوانبارێک دەرکرد بەهۆی تاوانی بەفیڕۆدان و دزینی ئەو بڕە پارانەی کە وەک قەرەبوو بۆ شەهیدان و بریندارانی کردەوە تیرۆریستییەکان تەرخانکرابوون.
دەسەڵاتی دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند: "دادگای تاوانەکانی دیالە سزای دە ساڵ زیندانی بۆ تاوانبارێک دەرکرد بەهۆی تاوانی دزینی ئەو پارانەی بۆ قەرەبووی شەهیدان و بریندارانی کردەوە تیرۆریستییەکان تەرخانکرابوون"، ئاماژەی بەوەش کرد کە "تاوانبارەکە لە ڕێگەی ڕێکخستنی چەکی بانکی وەهمییەوە ئەو پارانەی دزیوە، بە سوودوەرگرتن لە پلە و وەزیفەکەی لە دیوانی پارێزگای دیالە."
ئەوەشی خستە ڕوو: "سزاکە بەپێی حوکمەکانی ماددەی 315 / بڕگەی یەکەم لە یاسای سزادان، و بە پشتبەستن بە ماددەکانی بەشداریکردن (47 و 48 و 49) لە هەمان یاسا، بۆی دەرکراوە."