بەغداد - INA
وەزارەتی ناوخۆ، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوی فڕێدانی فتیلەیەکی دەنگی لە نزیک گەراجی یانەی ئەدیبان لە بەغداد ڕاگەیاند.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: " کاتژمێر (05:50)ی بەیانی ئەمڕۆ، کەسێکی نەناسراو هەستاوە بە فڕێدانی فتیلەیەکی دەنگی لە نزیک گەراجی یانەی ئەدیبان، کە دەکەوێتە بەرامبەر نەخۆشخانەی شێخ زاید لە بەری ڕەسافەی بەغدای پایتەخت".
ئەوەشی خستەڕوو: "ڕووداوەکە هیچ زیانێکی گیانی یان ماددی لێ نەکەوتووەتەوە"، ڕوونیشیکردەوە: "مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی کەڕادە دەستیان کردووە بە گرتنەبەری ڕێکارە یاسایی و ئەمنییە پێویستەکان و کردنەوەی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بۆ ئاشکراکردنی وردەکارییەکانی".
بەپێی بەیاننامەکە وەزارەت جەختیکردەوە: "بارەگای یەکێتیی ئەدیبان دووچاری هیچ هێرشێک نەبووە"، داواشی کرد کە "وردبن لە گواستنەوەی زانیارییەکان، چونکە لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن بۆ گرتنەبەری ڕێکاری گونجاو بەرامبەر ئەنجامدەرانی".