بەدواداچوون- INA
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا پێداگریی لەوە کرد کە سیاستەکانی بەرهەمیان هەبووە، و بەرزبوونەوەی ڕێژەی هەڵاوسان تەنها شتێکی کاتییە و بەهۆی جەنگەوە دروست بووە.
ترەمپ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: "هەڵاوسانەکەمان تەنها کاتییە"، پێشبینیشی کرد کە ڕێژەکە دابەزێت بۆ 1.5% لە ئاستی ئێستای کە 3.8%ـە، کە بەرزترین ئاستە لە ماوەی سێ ساڵدا.
وتیشی: "بەو پێیەی ئەم جەنگە کۆتایی دێت، کە زۆری پێ ناچێت، دەبینن نرخەکانی نەوت دادەبەزن".
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی ئایا باری دارایی ئەمریکییەکان پاڵنەر بووە بۆ ئەوەی ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئێراندا بکات، ترامپ وتی: "نەک هەر بە ڕێژەیەکی کەمیش، تاکە شت کە گرنگ بێت کاتێک باس لە ئێران دەکەم ئەوەیە کە نابێت ببنە خاوەنی چەکی ئەتۆمی".
راشیگەیاند: "من بیر لە باری دارایی ئەمریکییەکان ناکەمەوە، بیر لە هیچ کەسێک ناکەمەوە".