🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

ئاسایشی نیشتمانی: وه‌جبه‌ی سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فرەماسی (SARA 1) بۆ پاڵپشتیکردنی چاودێری و چارەسەری مەیدانی خرایە گەڕ

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/12 22:29

بەغدا – INA

دەزگای ئاسایشی نیشتمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فرەماسی (SARA 1) بۆ پاڵپشتیکردنی پرۆسەکانی چاودێری و چارەسەری ئەمنیی مەیدانی خراوەتە خزمەتەوە.

دەزگای ئاسایشی نیشتمانیلەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "لە چوارچێوەی پەرەپێدانی تواناکانی تەکنیکی و هەواڵگری، ڕایدەگەیەنین کە سیستەمی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی فرەماسی (SARA 1) بۆ پاڵپشتیکردنی چاودێری و چارەسەری ئەمنیی مەیدانی داخڵکراوە."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌د ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "ئەم فڕۆکەیە خاوەن سیستەمێکی پێشکەوتووی چاودێری و بینینە کە لە شەو و ڕۆژدا و لە بارودۆخە جیاوازەکاندا کار دەکات، هەروەها توانایەکی بەرزی هەیە بۆ مانۆڕکردن و وەڵامدانەوەی خێرا."

هەروەها جەختی کردەوە کە "سیستەمی ئەم فڕۆکەیە خراوەتە ژێر تاقیکردنەوەی مەیدانیی ڕاستەوخۆ و کارایی و متمانەپێکراوی خۆی لە جێبەجێکردنی ئەرکە ئەمنییەکاندا بە وردی و جێگیری سەلماندووە." دەزگاکە ئاماژەی بەوەش دا کە ئەمە "هەنگاوێکە بۆ بەهێزکردنی کۆنترۆڵی مەیدانی و ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییە ئەمنییەکان بە شێوازە تەکنیکییە نوێیەکان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)