🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتەکانی پەیوەندییەکان و پیشەسازی ڕێککەوتننامەیەک بۆ ئاسانکاری لە وەرگرتن و ڕادەستکردنی بەڵگەنامەکان و پەرەپێدانی گۆڕانکاری دیجیتاڵی واژۆ دەکەن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/12 21:26

بەغدا – INA

وەزارەتی پەیوەندییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی لەگەڵ وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ڕاگەیاند، بە مەبەستی ڕێکخستنی وەرگرتن و ڕادەستکردنی بەڵگەنامەکان؛ ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ سادەکردنەوەی ڕێکارەکان و باشترکردنی ئاستی خزمەتگوزارییەکان و بەهێزکردنی پرۆسەی گۆڕانکاری دیجیتاڵی.

وەزارەتی پەیوەندییەکان لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "وەزارەتی پەیوەندییەکان لە ڕێگەی کۆمپانیای گشتیی پۆست و پاشەکەوتەوە، ڕێککەوتنێکی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشەپێدانی پیشەسازی (یەکێک لە پێکهاتەکانی وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان) واژۆ کردووە بۆ وەرگرتن و ڕادەستکردنی بەڵگەنامەکان، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانەکانی وەزارەت بۆ کەمکردنەوەی ڕۆتین و باشترکردنی خزمەتگوزارییەکان."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌د ئاماژەی بەوەش کردووە: "ئەم هەنگاوە بۆ هاوتەریببوونە لەگەڵ ئاڕاستەکانی حکومەتی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی پەنجەرەی (تسهيل - ئاسانکاری) و لەژێر سەرپەرشتی ستافەکانی پۆستی عێراقی جێبەجێ دەکرێت. ئەو خزمەتگوزارییانەی ئێستا بەردەستن بریتین لە: پێشکەشکردنی مۆڵەتی ژێر دامەزراندن، بڕوانامەی دامەزراندنی پڕۆژەی پیشەسازی، لەگەڵ نووسراوی تەرخانکردنی زەوی پیشەسازی."

هەروەها راگه‌یندراوه‌كه‌ ڕوونی کردووەتەوە کە "ئامانجی ئەم هەنگاوە کەمکردنەوەی ڕۆتینی کارگێڕی و خێراکردنی ڕاییکردنی مامەڵەکانە، جگە لە ئاسانکاری بۆ دامەزراوەکانی کەرتی پیشەسازی و ئەو کەسانەی مامەڵەیان لەگەڵ دەکەن؛ ئەمەش وەک پاڵپشتییەک بۆ ڕێڕەوی گۆڕانکاری دیجیتاڵی، کە دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی کارایی و ڕەوانیی کارەکان لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدا."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)