نێودەوڵەتی – INA
حکومەتی بەریتانیا، ئەمڕۆ سێشەممە، ڕایگەیاند کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، فڕۆکەی جەنگی و کەشتییەکی جەنگی بەشداری لە ئەرکێکی فرەنەتەوەییدا دەکات بە مەبەستی دابینکردنی ئاسایشی گەرووی هورمز.
لە بەیاننامەیەکی حکومەتی بەریتانیادا کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ کردووە، هاتووە: "بەریتانیا لە ڕێگەی درۆن، فڕۆکەی جەنگی و کەشتییەکی جەنگییەوە بەشدار دەبێت لە ئەرکێکی فرەنەتەوەیی بۆ پاراستنی گەرووی هورمز". هەروەها ئاماژە بەوە دراوە کە "بەشدارییەکەمان ئامێری خۆکار بۆ دۆزینەوەی مین، فڕۆکەی جەنگی جۆری (تایفۆن) و کەشتییەکی جەنگی دەگرێتەوە".
بەیاننامەکە ئەوەشی خستە ڕوو کە "ئەم ئەرکە بودجەیەکی ١١٥ ملیۆن پاوەندی بۆ تەرخانکراوە، کە تایبەتە بە درۆنەکانی دۆزینەوەی مین و سیستمەکانی دژە درۆن".
لە کۆتاییدا هاتووە: "ئەرکەکە لە گەرووی هورمز، ئەرکێکی فرەنەتەوەیی، بەرگرییانە، سەربەخۆ و خاوەن متمانە دەبێت".