🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

دادوەر زێدان و کازمی جەخت لە گرنگی پەلەکردن لە پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لە ماوەی دەستووریدا دەکەنەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/12 19:14

بەغداد - INA

فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری و مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە جەختیان لە گرنگی پەلەکردن لە پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لە چوارچێوەی ئەو ماوەیەی کە دەستوور دیاری کردووە، کردەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە میانی دیدارەکەدا، بارودۆخی گشتی وڵات خرایە ڕوو، لەگەڵ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی خێراکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی ئەنجومەنی وەزیران لەو ماوەیەی کە لە دەستووردا دەستنیشان کراوە."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)