نێودەوڵەتی – INA
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە دووپاتی کردەوە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا هەیە.
ترامپ لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: "پەیوەندی ڕاستەوخۆمان لەگەڵ بەرپرسانی ئێراندا هەیە، و پەلەمان نییە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن."
هەروەها وتیشی: "ڕێگری لە ئێران دەکرێت لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی، ئەمەش تەنها کاتی دەوێت لەگەڵ زیادبوونی فشارەکان"، ئاماژەی بەوەش کرد "پێشبینی دەکەین ئابووری ئێران بەهۆی قورسی ئەو فشارانەی کە لە گەمارۆدانی بەندەرەکانییەوە سەرچاوەی گرتووە، داڕمێت."
ترامپ لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "ئەم ململانێیە بەبێ پێویستی بە پەلەکردن یەکلایی دەبێتەوە"، ڕوونیشی کردەوە کە "ئێران بەرەو گۆشەگیرییەک دەچێت کە لە سەرچاوەکانی داهات بێبەشی دەکات."