🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو دەربڕی

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/12 18:29

بەغداد – INA

عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ سێشەممە لەگەڵ کلیمنس ستمتنەر، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، ئاسۆکانی پەیوەندی هاوکاری نێوان عێراق و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپای تاوتێکرد؛ هاوکات زەیدی نامەیەکی لەلایەن وڵاتانی یەکێتییەکەوە پێگەیشت کە تێیدا پاڵپشتی و پشتیوانی خۆیان بۆ حکومەتە نوێیەکە و کارکردن لەگەڵیدا لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕیبوو.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "عەلی فالح زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، ئەمڕۆ سێشەممە پێشوازی لە کلیمنس ستمتنەر، باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق کرد، کە نامەیەکی وڵاتانی یەکێتییەکەی ڕادەست کرد؛ لە نامەکەدا پاڵپشتی و پشتیوانییان بۆ حکومەتە نوێیەکە و کارکردن لەگەڵیدا لە بوارە جیاجیاکاندا دەربڕیوە."

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەش کردووە: "لە دیدارەکەدا ئاسۆکانی پەیوەندی هاوکاری نێوان عێراق و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ڕێگەکانی بەهێزکردنیان لە چوارچێوەی ڕێککەوتننامە و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتنی دووقۆڵی و دیدگای داهاتوو بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی و سوودی هاوبەش بەدی بهێنێت، تاوتێکران."

هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە "دیدارەکە گفتوگۆکردن بووە دەربارەی پرس و مەلەفە هەرێمی و نێودەوڵەتییە جێبایەخە هاوبەشەکان، و جەختکردنەوە لەسەر گرنگی چڕکردنەوەی کارە هاوبەشەکان بۆ بەدیهێنانی سەقامگیری و گەشەپێدان، و پاراستنی ئاسایشی هەرێمی و نێودەوڵەتی."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)