🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

وەزارەتی داد: بەرنامە فێرکاری و پەروەردەییەکان تەوەرە سەرەکییەکانی پلانی چاکسازی زیندانیانن

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/12 17:41

بەغداد - INA

وەزارەتی داد، ئەمڕۆ سێشەممە، جەختی کردەوە کە بەرنامە فێرکاری و پەروەردەییەکان نوێنەرایەتی یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکان دەکەن لە پلانەکانی چاکسازی و شیاندنەوەدا، هاوکات ئاماژەی بە دەستپێکردنی تاقیکردنەوە کۆتاییەکانی قۆناغی سەرەتایی دا لەناو دامەزراوەکانی چاکسازیی سەر بە هەردوو فەرمانگەی چاکسازیی گەوران و نەوجەوانان.

وەزارەت لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "تاقیکردنەوە کۆتاییەکانی قۆناغی سەرەتایی لەناو دامەزراوەکانی چاکسازیی سەر بە هەردوو فەرمانگەی چاکسازیی گەوران و نەوجەوانان دەستیان پێکردووە، ئەمەش لە چوارچێوەی بەرنامە چاکسازی و شیاندنەوەکانیدایە کە ئامانجیان پشتگیریکردنی پرۆسەی خوێندنی زیندانیان و نەوجەوانانە و ڕەخساندنی دەرفەتە بۆیان تاوەکو کاروانی خوێندنیان بەردەوام بکەن."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌ ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "تاقیکردنەوەکان لەژێر سەرپەرشتیی لیژنە پەروەردەییە پسپۆڕەکان و بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە بەڕێوەدەچن، لەگەڵ دابینکردنی کەشێکی گونجاو بۆ مسۆگەرکردنی بەڕێوەچوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکان بە شێوەیەکی ڕێکوپێک، ئەمەش ڕەنگدانەوەی بایەخدانی وەزارەتی دادە بە چەسپاندنی مافی خوێندن لەناو دامەزراوەکانی چاکسازیدا بەپێی پێوەرە مرۆیی و چاکسازییە پەسەندکراوەکان."

ئاماژەی بەوەش کردووە کە "بەرنامە فێرکاری و پەروەردەییەکان تەوەرێکی سەرەکیی پلانەکانی چاکسازی و شیاندنەوە پێکدەهێنن، چونکە دەورێکی کاریگەریان هەیە لە گەشەپێدانی تواناکانی زیندانیان و نەوجەوانان و بەهێزکردنی دەرفەتەکانی تێکەڵبوونەوەی ئەرێنییان لەناو کۆمەڵگەدا دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکانیان."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)