🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

نێچيرڤان بارزانى: ئەمڕۆ به‌ ڕێزه‌وه‌ يادى کچە تێکۆشەری کورد شه‌هيد (لەیلا قاسم) و هاوڕێکانی ده‌كه‌ينه‌وه‌

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/12 16:35

هه‌ولێر - INA

نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ، پەیامێکی لە ساڵيادى شەهیدبوونی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا بڵاو کردەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە 52ـەمین ساڵیادی شەهیدکردنی لەیلا قاسم و هاوڕێکانیدا ڕایگەیاند، لەیلا قاسم و هاوڕێکانی ‌لەپێناو ئازادی و سەرفرازيى کوردستاندا ڕووبەڕووی سێدارە بوونەوە و شه‌هيد كران. ئاماژەی بەوەش کردووە، لەیلا قاسم بە خۆڕاگریی بێوێنەی لە زیندان و لەبەردەم پەتی سێدارەدا، سەلماندی کە ژنى کورد خاوەن ئیرادەیەکی پۆڵایینە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان له‌ پەیامەکەیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه‌ :خەباتی لەیلا قاسم كه‌ بووە نموونەی شکۆ و بڕوابەخۆبوون بۆ هەموو نەوەکانی دوای خۆی، هه‌ر لە شاری خانەقینەوە تا زانکۆی بەغدا و تا دوا چرکەی ژیانی لە زیندانەکانی ڕژێمی بەعسدا، وەک وانەیەکی خۆنه‌ويستى و خۆڕاگری و نیشتمانپەروەری بۆ هەمیشە لە ویژدانی کورد و كوردستانیياندا بە زیندوویی دەمێنێتەوە".

له‌ كۆتاییدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وتیشی :لەم یادە به‌ئازاره‌دا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ گیانی پاکی شەهید لەیلا قاسم و هاوڕێکانی و تەواوی شەهیدانی کوردستان دادەنەوێنین و سڵاو بۆ كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزيان ده‌نێری".

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)