🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

کەشناسی: باران ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رمایش داده‌به‌زێت و خۆڵیش ده‌بارێت

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/12 11:17

بەغداد – INA

دەستەی کەشناسی، ئەمڕۆ سێشەممە، وردەکاریی دۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ و دابەزینی پلەکانی گەرمای کرد.

دەستەی کەشناسی لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌: "بەیانی چوارشەممە کەشوهەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵە هەور لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە بارانی سوک لە ناوچەکانی باکوور، و با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت بە خێراییەکی مامناوەند و هەندێکجار چالاک دەبێت بۆ زیاتر لە ٣٠ کم/ک کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ."

هەروەها ئاماژەی بەوە کردووە کە: "پلەکانی گەرمای بەرز بۆ سبەینێ لە بەغداد و کەربەلای پیرۆز ٣٩ پلە، سەڵاحەدین و ئەنبار و دیالە ٣٨ پلە، دهۆک و سلێمانی ٣٠ پلە، هەولێر ٣١ پلە، نەینەوا ٣٣ پلە، کەرکوک ٣٧ پلە، واست و بابیل و دیوانییە ٤٠ پلە، بەسرە و میسان و موسەنا ٤١ پلە، ذیقار و نەجەفی ئەشرەف ٤٣ پلە دەبن."

له‌ راگه‌یندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌: "کەشوهەوای ڕۆژی پێنجشەممە بە شێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت، و با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت بە خێراییەکی مامناوەند."

ئاماژەی بەوەش کردووە: "کەشوهەوای ڕۆژانی هەینی و شەممە بە شێوەیەکی گشتی نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی سوک لە بەشەکانی باکوور، سەبارەت بە با لە ئاراستەی باکووری ڕۆژئاواوە دەبێت و چالاک دەبێت بۆ (٣٠-٤٠) کم/ک کە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ."

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)