بەغداد - INA
ئەمڕۆ سێشەممە، تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی سەرەتایی و خوێندنی خێرا (التعليم المسرع) دەستیان پێکرد.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: "سەرجەم قوتابخانەکان لە سەرتاسەری عێراق دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکانی پۆلی شەشەمی سەرەتایی و خوێندنی خێرا بوون ، لەنێوەندی ڕێکار و ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە و قوتابخانەکاندا بهخۆیهوه دهبینێت."
لای خۆیەوە، وەزارەتی پەروەردە ڕایگەیاند: "زیاتر لە ٩٠٠ هەزار قوتابی کچ و کوڕ لەگەڵ دەستپێکی بەیانی ئەمڕۆدا لە سەرتاسەری عێراق بەشداری تاقیکردنەوە گشتییەکان دەکەن،" ئاماژەی بەوەش کرد کە "زیاتر لە ٧٠٠٠ ناوەندی تاقیکردنەوە بە کەشێکی ڕێکخراو و ئاستێکی بەرزی ئاسانکارییەوە پێشوازییان لە تاقیکارەکان کردووە."
وەزارەتی پەروەردە دوێنێ ڕایگەیاندبوو کە تاقیکردنەوە گشتییەکانی خوێندنی سەرەتایی و خوێندنی خێرا بۆ خوێندنە (عەرەبی، کوردی، تورکمانی و بیانییەکان) بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٥ - ٢٠٢٦ / خولی یەکەم، ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ١٢/٥، لە کاتژمێر هەشتی بەیانی بەکاتی ناوخۆیی شاری بەغداد لەناوخۆ و دەرەوەی عێراق دەستپێدەکات.
هەروەها ئاماژەی بەوەش کرد: "لە ئەگەرێکدا ئەگەر پشوویەکی فەرمی بکەوێتە ناو ڕۆژانی تاقیکردنەوەکان، ئەوا تاقیکردنەوەی ئەو ڕۆژە دەگوازرێتەوە بۆ ڕۆژی دواتر و بەپێی هەمان خشتەی ڕاگەیەندراو دەبێت."