هونەری – INA
سەندیکای پیشەوەرانی نواندن لە میسر، هەواڵی کۆچی دوایی هونەرمەند عەبدولڕەحمان ئەبو زەهرەی ڕاگەیاند.
سەندیکاکە لە نووسینێکدا لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA ) بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئاماژەی بەوە کردووە کە بە سەرۆکایەتی نەقیبی سەندیکا "ئەشرەف زەکی" و ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی، "قووڵترین سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆیان ئاراستەی بنەماڵەی ئەو هونەرمەندە گەورەیە و هەوادارانی دەکەن، داواکارن لە خودای گەورە کۆچکردوو بە بەزەیی فراوانی خۆی شاد بکات و سەبووری و ئارامیش بە کەسوکاری ببەخشێت".
هەروەها ئهوهیش هاتووه كه: "جەستەیەک کۆچی دوایی کرد کە بە کارە نەممرەکانی هونەری عەرەبی دەوڵەمەند کرد، بەڵام ناوەکەی لە ناو ناخی جەماوەرەکەیدا و لە مێژووی هونەری میسری و عەرەبیدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە".