🏠 سەرەکی ڕێبەری خزمەتگوزارییەکانهەڵبژاردنتەکنەلۆژیا و زانستبازاڕ
🏠

سەرۆک کۆمار جەخت لە گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا دەکاتەوە

ئاژانسی هەواڵی عێراقی 2026/05/12 01:05

بەغداد – INA

سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، جەختی لە گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا کردەوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆمار لەراگەیندراوەكەدا كه‌ بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) نێردراوه‌ تێیدا هاتووه‌ : "سەرۆک کۆمار نزار ئامێدی، لە بەغداد لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە. لە دیدارەکەدا کە دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئامادەی بوو، دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێ تاوتوێ کران، و جەخت لەسەر بەردەوامیی هەوڵە نیشتمانییەکان بۆ سەرخستنی پرۆسەی سیاسی کرایەوە".

بەپێی راگه‌یندراوه‌كه‌، سەرۆک کۆمار پەرۆشی خۆی نیشاندا بۆ بەردەوامبوونی ئەو سیاستە هاوسەنگەی کە خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال پەیڕەوی دەکرد، بە مەبەستی یەکخستنی هەوڵەکان و بەدیهێنانی داخوازی و بەرژەوەندییە باڵاکان. هەروەها ئاماژەی بە گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ پرسە هەڵپەسێردراوەکان لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا کرد، بەجۆرێک کە بەشدار بێت لە چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و ئابووری و بەدیهێنانی گەشەپێدانی گشتگیر لە وڵاتدا.

لای خۆشیەوە، بافڵ تاڵەبانی ستایشی هەوڵەکانی سەرۆک کۆماری کرد بۆ لێکنزیککردنەوەی لایەنە سیاسییەکان بە مەبەستی پێکهێنانی حکومەتێک کە وەڵامدەرەوەی خواستەکانی عێراقییەکان بێت لە باشترکردنی بارودۆخی بژێوی و خزمەتگوزارییەکان.

بۆ خوێندنەوەی تەواوی هەواڵەکە (ئاژانسی هەواڵی عێراقی)